top of page

سڵاو

زۆر گەشبینم بەبینینت 

بە کورتی

ناوم دیاکۆیە، لە دایک بوی شاری مەهابادم. ماوەی ١٥ ساڵە لە ئەورۆپا دەژیم و ئێستاکە دانیشووی وڵاتی سارد و بەفراوی فینلاندم. لە دوو بواری وەرزش و مارکێتینگ زانکۆم تەواو کردووە و لە چەند کۆمپانیای ناو نەتەوەیی گەورە لە بەشی مارکێتینگ وەکو داهێنەر و دیزاینێر کارم کردوە.

کار کردن لەگەڵ من

من لە بوارەکانی جۆراوجۆری گرافیک دیزاین و فۆتۆگرافی، فیلم دا کارم کردووە و پێشینە و زانیارێکی بەر بڵاوم هەیە لەو بوارانەدا کە ڕێگەم پێدەدات بە دیدێکی ناوازە لە هەر پڕۆژەیەک نزیک ببمەوە. لەوباوەڕەدام کە دیزاینی قەوی تەنیا جوانکاری نیە؛ پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چون کەرەستەکان بەکار دێنی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێک و گەیاندنی بیرۆکە و هەستێک.

..

من لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وەک Fitness24Seven، ASICS EMEA، و ASICS Frontrunner کارم کردووە و فێربووم چۆن پێداویستییە جیاوازەکانی براند و کەسە جیاوازەکان دابین بکەم. هەروەها لەگەڵ برەندی گەورەی وەکو هاگلۆفس، ئەندەرئارمۆر، ئینتەرسپۆرت، کۆستۆ، و ڤالۆن هاوکاریم کردوە و هەموویان و شارەزایی چیرۆکگێڕانی منیان لە برەندەکانیانا بەکار هێناوە.

سرتە سرتەکانی سروشت

کارەکانم لە سروشتەوە ئیلهامیان وەرگرتووە و ناو سروشت دا ئیلهام بۆ کارەکانم دەدۆزمەوە. ئەو دەمانەی لە پشت کۆمپیوتەر  خەریکی کاری هونەری نیم، پێڵاوەکانی ڕاکردنم لە لاق دایە وخەریکە لە ناو دارستان و سرۆشت دا رادەکەم یان دەخولێمەوە و چێژ لە جوانێکانی وەردەگرم. 

چەرۆکێکت هەیە بۆ گێرانەوە؟ 

ئەگەر بیرۆکەیەکت هەیە، بەدوای دروستکردنی هەڵمەتێکی بازرگانیدا دەگەڕێیت، یان دەتهەوێ چیرۆکی براندەکەت بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بگێڕیتەوە، پێویستت بە دیزاینەرێکە بۆ پڕۆژەکەت، یان دەتەوێت هەندێک وێنە بگریت، شەرمی پێناوێ و هەر ئێستا پێوەندی بگرە. زۆرم پێ خۆشە بیرۆکەکانت ببیستم.

..

© DIYAKO GERMIANI -02287.jpg
bottom of page